دەربارەی فاستپەی و چۆنیەتی دەست کەوتنی ؟

فاستپەی چییە ؟

جانتایەكی مۆبایلە بەكاردێت بۆ پڕكردنەوەی بالاَنسی مۆبایل و ئینتەرنێت هەروەها بەكاردێت بۆ بازاڕكردن و دانی پارەی خزمەتگوزاریەكان هەروەها شتی تر.

سوودەكانی بەكارهێنانی فاستپەی چیە ؟

– سیستەمێكی بەخۆڕایە – پێویست ناكات پارەی كاش لەگەڵ خۆت هەڵ بگری – هەركاتێك ویستت دەتوانی بالاَنسی مۆبایل بكڕی – دەتوانی پارەی بنێری و وەربگری هەركاتێك ویستت – هیچ مەترسیەكی نیە و پارێزراوە – نرخی هەرزانە

چۆن بتوانم ئەپی فاست پەی داببەزێنم ؟

برۆ سەر كۆگای گوگل پلەی/ كۆگای ئەپ بۆ دابەزاندنی ئەپی فاست پەی. سەردانی www.fast-pay.cash. بکە

دەتوانم چی بكەم لەگەڵ جانتای فاست پەی ؟

• گواستنەوەی پارە (وەرگرتن و ڕەوانكردن)
• پڕكردنەوەی بالاَنسی ئینتەرنێت
• كڕینی كارتی ئۆنلاَین وەك ئایتونس، گوگل پلەی، ئیكس بۆكس
• بازاڕكردنی ئۆنلاَین
• بازاڕكردنی بە شێوەی جەستەیی ( بەم زووانە)
• پێدانی پارەی مانگانەی خزمەتگوزاریەكان( بەم زووانە)
• دانی مووچەی حكومەت ( بەم زووانە)

چۆن بتوانم هەژماری فاستپەی دروست بكەم ؟

ئەپەكە دابەزێنە و خۆت تۆماربکە و بڕۆ ژوورەوە

پێویستیم بە چی دەبێ بۆ دروست كردنی هەژمار ؟

تەنها پێویستیت بە مۆبایلی زیرەك و تاب و لاپتۆب و كۆمپیوتەر. هەروەها دەبێت ئینتەرنێتت هەبێت

كێ دەتوانێت هەژماری فاستپەی دروست بكات ؟

ئەوەی كە لەسەرووی 16 ساڵی بێت و ئەو كەسەی كە سیم کارتی عێراقی هەیە.

پێویست بە دۆكیومێنت دەبێت ؟

بەڵێ، پێویستە وێنەیەك، ناسنامە، پاسپۆرت، ئیجازەی شوفێری دابنێت لە كاتی دروست كردنی ئەپەكە. هەروەها دەبێت ناسنامەی ئەسڵی پێشانی كارمەندەكە بكەی بۆ جاری یەكەم.

هيچ پارەی دەوێت بۆ كردنەوەی ئەكاونتی فاستپەی؟

نەخێر

خەرجی مانگانە یان سالاَنەی دوێت بۆ ئەكاونتی فاست پەی ؟

نەخێر، هیچ خەرجیەكی ناوێت بۆ نوێكردنەوە

تۆمارکردن

چۆن بتوانم ئەكاونتی فاستپەی دروست بكەم ؟

ئەپی فاست پەی بكەرەوە و كلیك لەسەر تۆمارکردن بكەو هەنگاوەكان ئەنجام بدە

کۆدی OTP چییە ؟

کۆدی OTP مانای كاتی ژمارەی نهێنیە، ئەمە ئەپی فاستپەی پێویستە. ئەم ژمارەی نهێنیە لە رێگەی نامەوە بە دەستت دەگات پاش ناردنی ژمارەی مۆبایل بۆ تۆمارکردن. پێویستە ئەم ژمارە نهێنیە داخڵ بكەی بۆ تەواو كردنی پرۆسەی دروست كردن. ئەمە تایبەتمەندیەكی پارێزراوە.

دەتوانم ئەكاونتی زیاتربكەمەوە بە هەمان ناو ؟

بەلێ، بەلاَم پێویستیت بە ژمارە تەلەفۆنی ترە.

دەتوانم ئەكاوتی زیاتر بكەمەوە بە هەمان ژمارەی تەلەفۆن ؟

نەخێر

چۆنە ژوورەوە

چۆن بتوانم داخڵی ئەكاوتنی فاست پەی ببم ؟

كاتێك ئەكاونتەكەت دروست كرد، دواتر كلیك لەسەر خانەی چۆنە ژوورەرە بكە بۆ داخڵ كردنی ژمارەی مۆبایلت دواتر دەتوانی ژمارەی نهێنی دروست بكەی كە لە 8 بڕگە پێك دێت دواتر دەتوانی پەنجەمۆر دروست بكەی.

زیادکردن

چۆن بتوانم پارەی لە ئەكاونتی خۆم دانێم یان زیادی بكەم؟

• سێ رێگا هەیە بۆ دانانی پارە وزیاد كردنی لەسەر ئەكاونتت، كلیك لەسەر خانەی زیاد كردن بكە.
• لەرێگەی كاش كارتەوە (كڕینی كاش كارتی فاست پەی لە نزیكترین شوێنی فرۆشتنی و بە كارهێنانی 16 ژمارە نهێنیەكەی سەر كارتەكە بۆ زیادكردنی پارە.
• لە رێگەی بریكار (سەردانی نزیكترین بریكاری فاستپەی بكە بۆ دانی پارەی كاش بۆ بریكارەكە بۆ پڕكردنەوەی بالاَنسی ئەكاونتی فاستپەی.

دەتوانم چەند پارەی لەسەر ئەكاونی خۆم دابنێم ؟

هەرچەند ویستیت

عمولەی دەوێت بۆ دانانی پارە یان زیاد كردنی لەسەر ئەكاونتت ؟

نەخێر، بە خۆڕاییە.

ڕاکێشانی پارە

چۆن بتوانم پارەی ڕابكێشم ؟

سەردانی نزیكترین بریكاری فاست پەی بكە. – پرسیار لە بریكارەكە بكە بۆ ڕاكێشانی پارە. – بریكارەكە كارەكەی ئەنجام دەدات.

عمولەی دەوێ بۆ ڕاكێشانی پارە؟

بەڵێ، 1% لە و بڕە پارەیەی كە ڕایدەكێشی دەگێردرێتەوە.

ناردنی پارە

چۆن بتوانم پارەی بۆ بەكارهێنەرێكی فاستپەی بنێرم؟

• ئەپی فاستپەی بكەوە
• كلیك لەسەر خانەی ناردنی پارە بكە
• كلیك لەسەر داخڵ كردنی ووردەكاریەكان بكە
• داخڵ كردنی ژمارە مۆبایلی وەرگر ( وەرگرەكە دەبێت ئەكاونتی فاست پەی هەبێت)
• داخڵ كردنی بڕی پارەی كەدەتوێت بنێری
• كلیك لەسەر دوگمەی ناردن بكە
• دووپاتكردنەوە بە پەنجە یان داخڵ كردنی 4 ژمارەی نهێنی
یان
• ئەپی فاستپەی بكەوە
• كلیك لەسەر خانەی ناردنی پارە بكە
• كلیك لەسەر سكانی كۆدی QR بكە
• پرسیار لە وەرگر بكە بۆ وەرگرتنی هەڵبژاردەی پارە
• دروستكردنی كۆدی QR
• پێویستە كۆدەكەی سكان بكەی كە لەلایەن وەرگرەوە دروست كراوە
• دووپاتكردنەوە بە پەنجە یان داخل كردنی 4 ژمارەی نهێنی

عمولەی دەوێ بۆ ناردنی پارە؟

نەخێر

چی ڕوودەدات ئەگەر من پارەم بۆ ژمارەكی هەڵە رەوانە كرد؟

تۆ پێویستە داوا لە وەرگری بكەی تاوەكو پارەكەت بۆ بگەڕِێنیتەوە

دەتوانم چەندی بنێرم ؟

دەتوانی بە لای كەمی 1000 دیناری عێراقی بۆ هەر مامەلەیەك

هیچ سنوورێك هەیە بۆ مامەلەكردن لە رۆژێكدا/ بڕی مامەلەكردن لە رۆژێكدا؟

نەخێرن هیچ سنورێك نیىە بۆ مامەلەكردن

من دەمەوێ پارە بۆ كەسێك بنێرم كە ئەكاونتی فاستپەی نیە، چۆن بتوانی پارەكەی بە دەست بگات؟

ئەو كەسە ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە ڕەوان بكات ئەگەر هاتوو كەسی دووەم ئەكاونتی نەبوو، دەبێت ڕینماىی بكەی بۆ كردنەوەی ئەكاونتی فاستپەی

وەرگرتنی پارە

پرسیار: چۆن بتوانم پارە بۆ بەكارهێنەرێكی فاست پەی بنێرم؟

• ئەپی فاستپەی بكەوە
• كلیك لەسەر خانەی وەرگرتنی پارە بكە
•بڕە پارەیە داخڵ بكە كە دەتوێ وەریبگری
• دروستكردنی كۆدی QR
• داوا لە نێردەر بكە بۆ سكانكردنی كۆدی QR
• داوا لە نێردەر بكە بۆ دووپاتكردنەوە ی مامەلەكە بە پەنجە یان داخل كردنی 4 ژمارەی نهێنی

عمولەی دەوێ بۆ وەرگرتنی پارە؟

نەخێر

پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل

چۆن بتوانم بالاَنسی مۆبایلەكەم بڕبكەمەوە ؟

• ئەپی فاست پەی بكەوە
• كلیك لەسەر خانەی پڕكردنەوەی بالاَنسی مۆبایل بكە

•نازناوێك هەڵ بژێرە
• دووپاتكردنەوە ی مامەلەكە بە پەنجە یان داخل كردنی 4 ژمارەی نهێنی
•ژمارەیەكی نهێنی ئیشكەرەكەت بە دەست دەگات
• بە گوێرەی ڕێگا تایبەتیەكانی ئیشكەرەكەی بڕۆ بۆ پڕكردنەوەی بالاَنسی مۆبایل

عمولەی چەندە بۆ پڕكردنەوەی بالاَنسی مۆبایل لە رێگەی فاستپەیەوە ؟

Provider Name denomination Sell Price
Korek
IQD 5,000 IQD 6,250
IQD 10,000 IQD 12,250
IQD 15,000 IQD 18,250
IQD 30,000 IQD 36,250
IQD 60,000 IQD 72,250
Asiacell
IQD 5,000 IQD 6,250
IQD 10,000 IQD 12,250
IQD 25,000 IQD 30,250
IQD 100,000 IQD 120,250
Zain
IQD 5,000 IQD 6,250
IQD 10,000 IQD 12,250
IQD 15,000 IQD 18,250
IQD 25,000 IQD 30,250
IQD 35,000 IQD 30,250
IQD 50,000 IQD 60,250
IQD 100,000 IQD 120,250
Reber
IQD 5,000 IQD 5,750
IQD 10,000 IQD 17,750
IQD 25,000 IQD 25,750

پڕکردنەوەی باڵانسی فاستلینک

چۆن بتوانم بالاَنسی فاستلینك پڕبكەمەوە ؟

• ئەپی فاستپەی بكەوە
• كلیك لەسەر خانەی پڕكردنەوەی بالاَنسی ئینتەرنێت بكە
فاستلینك هەڵ بژێرە
•نازناوێك هەڵ بژێرە
• داخڵ كردنی ژمارەی ئەكاونتی فاستلینك
• دووپاتكردنەوە ی مامەلەكە بە پەنجە یان داخل كردنی 4 ژمارەی نهێنی
•پشكنینی بالاَنسی فاستلینك لە رێگەی ئەپی فاستلینك

عمولەی چەندە بۆ پڕكردنەوەی بالاَنسی فاستلینك ؟

عمولەی نییە.

پڕکردنەوەی باڵانسی ئەنتەرنێتەکانی تر

چۆن بتوانم بالاَنسی ئینتەرنێتەكانی تر پڕبكەمەوە ؟

• ئەپی فاست پەی بكەوە
• كلیك لەسەر خانەی پڕكردنەوەی بالاَنسی ئینتەرنێت بكە
ئیشكەرێك هەڵبژێرە
•نازناوێك هەڵبژێرە
• دووپاتكردنەوە ی مامەلەكە بە پەنجەی گەورە یان داخل كردنی 4 ژمارەی نهێنی
• ژمارەی نهێنی بۆ پڕكردنەوەی بالاَنست بە دەست دەگات
• بە گوێرەی ڕێگا تایبەتیەكانی ئیشكەرەكەی بڕۆ بۆ پڕكردنەوەی بالاَنسی ئینتەرنێت

کڕینی کارتەکانی ئۆنڵاین؟

چۆن بتوانم بالاَنسی كارتە ئۆنلاَنەكان وەك ئایتونس، گوگڵ پلەی ئیكس بۆكس پڕبكەمەوە ؟

• ئەپی فاست پەی بكەوە
• كلیك لەسەر خانەی كارتی ئۆنلاَین بكە
كارتیك هەڵبژێرە
•نازناوێك هەڵبژێرە
• دووپاتكردنەوەی مامەلەكە بە پەنجەی گەورە یان داخل كردنی 4 ژمارەی نهێنی
• ژمارەی نهێنی بۆ پڕكردنەوەی بالاَنست بە دەست دەگات

عمولە چەندە بۆ پڕكردنەوەی باڵانسی كارتەكانی ئۆنڵاین لە ڕێگەی فاستپەیەوە ؟

بەم زووانە ئاگادارت دەكەینەوە

Card Name Denomination Sell Price
Amazon
$ 10 IQD 15,100
$ 50 IQD 75,500
Facebook
$ 25 IQD 37,000
$ 50 IQD 76,200
G2A
€ 10 IQD 20,700
€ 20 IQD 40,900
Google Play
$ 10 IQD 14,500
$ 15 IQD 21,400
$ 25 IQD 35,300
$ 50 IQD 79,100
iTunes US
$ 5 IQD 7,200
$ 10 IQD 14,000
$ 15 IQD 21,000
$ 25 IQD 34,900
$ 50 IQD 69,700
$ 100 IQD 139,400
iTunes UK
£ 25 IQD 47,000
iTunes Italy
€ 25 IQD 40,200
iTunes Spain
€ 25 IQD 40,300
iTunes France
€ 25 IQD 40,400
Karma Koin
$ 10 IQD 15,700
League of Legents
$ 25 IQD 35,800
MineCraft
$ 25 IQD 39,500
Netflix
$ 33 IQD 33,500
$ 39 IQD 39,800
Nintendo eShop
$ 35 IQD 51,500
$ 50 IQD 72,200
PlayStation
3 Months IQD 35,300
1 Year IQD 81,200
$ 10 IQD 14,100
$ 20 IQD 28,100
$ 50 IQD 69,900
Skype
$ 25 IQD 39,100
Steam
$ 5 IQD 7,400
$ 10 IQD 14,800
$ 20 IQD 28, 600
$ 50 IQD 71,000
XBOX
1 Month IQD 13.100
3 Month IQD 27,6000
12 Months Membership IQD 37,700
12 Months Gold Menbershi IQD 66,100
$ 25 IQD 34.600
$ 50 IQD 69,600
Zynga
$ 10 IQD 14,900

کڕینی ئۆنڵاین

چۆن بتوانم شت بكڕم لە ئۆنلاَین لە ڕێگەی فاستپەی ؟

سەردانی بازاڕی ئۆنلاَین بكە/ سایتی بازرگانی ئەلیكتڕۆنی بۆ كرینی پێداویستیەكانت. فاست پەی هەڵبژێرە وەك ڕێگایەك بۆ پێدانی پارە. سكانكردنی كۆدی QR بكه و داخڵ كردنی بڕەكە و ساغكردنەوەی پارەدانەكە بە پەنجەمۆركردن یان بە دانانی 4 ژمارەی نهێنی. لە حالەتێك ئەگەر هەمان جیهازت بە كارهێنا بۆ كڕینی شت لە ڕێگەی بازاری ئۆنلاَین و دانی پارە لە ڕێگەی فاست پەیەوە داخڵ كردنی بِڕە پارەكە و ساغكردنەوەی پاركە بە پەنجەمۆر كردن یان دانانی 4 ژمارەی نهێنی.

هیچ خەرجیەكی زیادە هەیە بۆ بازاركردنی ئۆنڵاین لە ڕێگەی فاست پەیەوە ؟

بەم زووانە ئاگادارت دەكەینەوە

گشتی

چۆن بتوانم بالاَنسی ئەكاونتی فاستپەیم بپشكنم؟

بالاَنسەكە هەمیشە لەسەر لاپەڕەی سەرەكی پیشاندەدرێت.

دەتوانم مێژووی مامەلەكانم بپشكنم ؟

بەڵێ، هەركات ویستت، كلیك لەسەر خانەی ئاڵوگۆڕەکان بكە دواتر مێژوو هەڵ بژێرە.

مامەلەكردن/پڕكردنەوەكە سەركەوتوونەبوو، بەلاَم پارە لە ئەكاونتم كەمكراوە. ئەم پارەیە دەچێتە كوێ؟

ئەمە كێشەیەكی نائاساییە. تكایە پەیوەندی بكە بە چاودێری بەکارهێنەر بۆ گەڕاندنەوەی پارەكەت

دەتوانم بالاَنسی مۆبایل بۆ كەسێكی تر بكڕم ؟

بەڵی

ئەگەر بە هەڵە بالاَنسی ژمارەی مۆبایلێكی تر پڕبكەمەوە ! دەتوانم پارەكەم وەربگرمەوە ؟

ببورە ئەوە لە ژێر كۆنترۆلی ئیمەدا نیىە

ڕایەكم هەبێت چۆن پێتی بڵێم ؟

ئیمێڵ بۆ ئەم ناونیشانەی بكە info@fast-pay.cash

چى بكەم ئەگەر هاتوو مۆبایلەكەم بزر بوو ؟

تكایە یەكسەر بەشی خزمەتگوزاری بەشداربووان ئاگادار بكەوە تاوەكو ئەكاونتی فاستپەی بلۆك بكەن پاشان دەتوانی سەردانی نزیكترین بریكاری فاستپەی بكەی لەگەڵ دۆكیومێنتە ئەسلەیكان تاوەكو ژمارەی مۆبایلەكەی بگۆرن.

چۆن بتاونم ئەكاونتی فاست پەی دابخەم؟

پەیوەندی بكە بە بەشی خزمەتگوزاری بەشداربووان.

دەمەوێ ئەو ئیمێڵە بگۆرم كە پێی تۆماركراوە! دەكرێ؟

بەڵێ، دەتوانی دەستكاری پڕۆفایلەكەت بەكەی لە ڕێگەی پۆڕتەل. سەردانی WWW.fast-pay.cash بۆ زانیاری زیاتر

دەمەوێ وێنەكەم بگۆڕم، چۆن؟

كلیك لەسەر وێنە تازەكەت بكە و دانەیەكی نوێ دابنێ لە شوێنی گەلەری.

دەمەوێ ژمارەی تەلەفۆنم بگۆڕم كە پێی تۆماركراوە! دەكرێ؟

بەڵێ، برۆ ئەپی فاست پەی و بەداوی ڕێنمایەكان دا بڕۆ بۆ گۆڕینی ژمارەی مۆبایل.

ژمارەی نهێنیم لەبیر كردووە! چۆن چاكی بكەمەوە؟

كلیك لەسەر خانەی لەبیركردنی ژمارەی نهێنی بكه . خانەكان پڕبكەرەوە . ژمارەيەكی نهێنی نوێت بەدەست دەگات لە ڕێگەی نامە یان ئیمێل.

چى ڕوودەدات ئەگەر هاتوو پارەی ناو ئەكاونتم بۆ ماوەكی درێژخایەن بەكارم نەهێنا؟

دڵ تەنگمەبە، پارەكەت هەر دەمێنێت.

دەتوانم ئەكاونتی خۆم بەكار بهێنم لە دەرەوەی كوردستان، عێراق؟

بەڵێ، دەتوانی ئەكاونتت بەكاربینی لە هەر شوێنێك بی.

دەتوانم پارە بنێرم یان وەربگرم لە وولاَتەكانی تروه؟.

لەم كاتەدا نەخێر، بەلاَم ئەم خزمەتگوزاریە بەمزووانە بەردەست دەبێت.

دەتوانم ئەكاونتی فاستپەی دروست بكەم لە دەرەوەی كوردستان و عێراق؟

بەڵێ، دەتوانی هەر كاتێك ویستت بەژمارە تەلەفۆنی عێراقی.

هەوڵ دەدەم سكانی كۆدی کیۆ ئار بكەم بەلاَم سكان ناكات، چى بكەم؟

تكایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەنجامی بدە:• تۆ نزیكی یان زۆر دوورى لە كۆدی کیۆ ئار?
• كۆدی کیۆ ئار لێل بووە؟
• كامێراكەت هيچ تۆزی لەسەر؟

بۆچی ئەكاونتم بلۆك كراوە؟

بۆ چەن هۆیەك ئەكاونتەكەت بلۆك كراوە، تكایە پەیوەندی بكە بە بەشی چاودێری كڕیار.

زانیاریەكانی من سەلامەتە لەگەڵ فاستپەی؟

بەڵێ، فاستپەی جێبەجێكردنێكی باوەڕپێكراوە لەلایەنی سەلامەتی و ڕێساكان و ئاسایش.

ئايا پارێزراوە ئەنجامدانی پێدانی پارە لەسەر FarstPay.com ؟

بەڵێ، فاستپەی بەگوێرەی یاسا و رێساكانی نێودەوڵەتی مامەلەكان ئەنجام دەدات.