فاست پەی وایەرلێسی SSL لە بەنگلادشەوە وەکو هاوبەشی تەکنۆلۆژن بە کار دەهێنێت

فاست پەی وایەرلێسی SSL لە بەنگلادشەوە وەکو هاوبەشی تەکنۆلۆژن بە کار دەهێنێت

فاست پەی، وایەرلێسی SSL لە بەنگلادشەوە وەکو هاوبەشی تەکنۆلۆژی بە کار دەهێنێت. وایەرڵێسی SSL بریتیە لە یەکێک لە گەورەترین ئەپڵیکەیشنە خزمەتبەخشەکان لە بەنگلادیشدا. ئەمە لە شوێنی جیاوازی پڕ لە بەشداربووی خاوەن پۆرتفۆلیۆی جیاواز کار دەکات. فاست پەی بە دوای هاوبەشێکی تەکنۆلۆژی جێی متمانەدا دەگەڕا کە بتوانێت پاڵپشت بکات لە هەموو بوارەکاندا لە گەشە کردنەوە بۆ پیادە کردن و پشتگیری پاش ئەنجامدانی خزمەتگوزاریەکانی. لەم قۆناغە هەستیارەدا وایەرلێسی SSL هەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێت بۆ ئەوەی دەست لەناو دەستی فاست پەیدا بنێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێتە مێژووییەکی پرشنگدار. / ئەشیش چاکرۆبۆرتی، هەماهەنگ کاری سەرەکی لە وایەرلێسی SSL ئاماژەی بەوە کرد کە وایەرلێسی SSL خۆشحاڵ و سوپاسگوزارە بە پێشکەش کردنی هەوڵ و كۆششێکی زۆر گەورە بۆ بەرەو پێشخستنی گەورەترین جزدانی جووڵاو لە کوردستاندا. ئەم خزمەتگوزاریە ستایلی ژیان و و جۆری بازرگانی کردن لە هەرێمی کوردستاندا دەگۆڕێت. / هەروەها خزماتگۆزاری زیاتر لە لایەن وایەرلێسی SSL پێشکەشی خەڵکی کوردستان دەکرێت. بۆ دڵنیا بوون لە جێ متمانەیی فاست پەی، وایەرلێسی SSL گەورەترین پلاتفۆرمی سیستەمی ژمێریاری هەڵبژاردووە . فاست پەی پلاتفۆرمێکی تەواو جیی متمانە و پارێزراوە بۆ هەموو کەسێک کە دەیەوێت ستایلێکی سانا و ساکاری بۆ ژیان هەبێت.